ئەمڕۆ شەممە 24ـی 06ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: هێزەکانمان بەردەوامن لە دەستگیرکردنی تۆمەتباران و ئەوکەسانەی کاری ئاژاوەگێری و تاوانی دزیکردن ئەنجام دەدەن و بوونەتە هۆی بێزارکردنی خەڵک.
ڕاشیگەیاند: بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمان توانرا 3 تۆمەتبار دەستگیر بکرێت بە ناوەکانی (ز. ئـ. ق)، (ع. ئـ. م ) و (ت. ز. م ) کە هەڵسابوون بە ئەنجامدانی تاوانی دزینی (ماتۆڕسکیل ) و تەقەکردن لەناو شاری هەولێر.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو تۆمەتبارانە ببوونە هۆی بێزارکردنی خەڵک، هەروەها ساتی تەقەکردنەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکردەوە.