شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

ڕوونكردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ماوەیەكە بەڕێز عیماد باجەلان لە گفتوگۆكردن لەگەڵ دەزگاكانی ڕاگەیاندن وتە و شرۆڤەكردنەكانی وەكو ڕای پارتی دیموكراتی كوردستان پێناسە دەكرێت! لە كاتێكدا ڕای پارتی لە سەر ڕوداوەكان، یاخود ڕۆڵ و هەڵسەنگاندنی كەسایەتی و هەر بارودۆخێک، مافی هیچ كەس و ئۆرگانێك نیە جگە لە گوتەبێژی فەرمی پارتیمان و ڕاگەیاندراوەكانی مەكتەبی سیاسی. بۆیە هەرچی ناوبراو سەبارەت بە بەڕێز مالیكی گوتوویەتی تەعبیر لە ڕاو بۆچوونی پارتیمان ناكات و ڕای شەخسی خۆیەتی، هەر لێرەشەوە داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكەین كە ڕا و شرۆڤەی تایبەتی شرۆڤەكاران و ڕاگەیاندكارەكان وەكو ڕای پارتیمان پێناسە نەكەن بەڵكو وەكو ڕا و بۆچوونی کەسی بیانناسێنن.

مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٤ـی٦ـی٢٠٢٣