وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی ژمارەیەک وەزارەتی دیکەی راگەیاند.
بەگوێرەی ئەو خشەتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە؛ رۆژی شەممە (ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن و کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان) مووچە وەردەگرن.
بەگوێرەی هەمان خشتە، دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران تا رۆژی سێشەممە 27ـی حوزەیرانی 2023 بەردەوام دەبێت و تا ئەو کاتە سەرجەم وەزارەتەکان بۆ پێش جەژن مووچە وەردەگرن.