ئەمڕۆ ههینی 23ـی 06ـی 2023 بە نوێنەرایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە قوداس و پرسەی مەتران جاک ئیسحاق، یاریدەدەری پاتریارکی پێشوو و مەترانی ئەبرەشییەی نسێبینی کلدانی بەشداربوو کە لە کاتدرائییەی ماریوسف لە شارۆچکەی عەینکاوە بەڕێوەچوو.
سهرۆكی دیوان پرسە و سەرەخۆشیی نێچیرڤان بارزانی به کەسوکاری کۆچکردوو ڕاگهیاند و هیوای خواست ئهمه دوا كۆست و ناخۆشیی خانهوادهكهیان بێت. هەروەها تاجە گوڵینەی هاوخەمیی سەرۆکی هەرێمی كوردستان لە ڕێوڕەسمی قوداس و پرسەکە دانرا.