هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پرسەنامەیەک لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە بۆ کریستیانەکانی کوردستان و عێراق

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی د.مەتڕان مار جاک ئیسحاق، سەرۆکی پێشووی ئەساقیفەی ئیبارشیەی کلدانیی هەولێر، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و کریستیانەکانی کوردستان و عێراق کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەیدا سەرەخۆشی لە کریستیانەکانی کوردستان و عێراق دەکات و دەڵێت: خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەت:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی  کلدانی و سەرۆکی پێشووی ئەساقیفەی ئیبارشیەی کلدانیی هەولێر ، خوالێخۆشبوو د.مەتڕان مار جاک ئیسحاق-م  بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە غیبتەی پاتریەرکی کەنیسەی کلدانی مار لویس ساکۆ و بەرێز مەتڕان مار بەشار وەردا سەرۆکی ئیبارشیەی هەولێر و کریستیانەکانی کوردستان و عێراق و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان