ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/6/2023، شایان عەلی، ئەو ئافرەتەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سووكایەتیی بە كارمەندانی بازگەكان دەكرد، لە بنکەی پۆلیسی رەحیماوا لە لە شاری کەرکووک دەستبەسەر کرا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، ئەو ئافرەتە بە ماددەیەكی یاسایی تایبەت بە (هەڕەشە و ناوزڕاندن) تۆمەتبار كراوە و لەسەر سکاڵای دادگایەكی كەركووك دەستگیر کرا و رەوانەی لێکۆڵینەوە کرا.