چوار جادووگه‌ر و سه‌حرباز لە ئاکرێ دەستگیر كران

پۆلیسی ئاكرێ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی ئاكرێ له‌نێو دارستانی (پشتا رفایێ) توانرا باندێكی چوار كه‌سی ده‌ستگیر بكرێن.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و چوار كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراون كاریان ئه‌نجامدانی جادوو و سه‌حربازی بووه‌ له‌نێو سه‌نته‌ری ئاكرێ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌كاتی ده‌ستگیركردنی بانده‌كه‌ش ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كتێب و ده‌ستنووسی تایبه‌ت به‌ جادوو و سه‌حره‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئاكرێ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا هه‌رچوار كه‌سه‌كه‌ به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 240 له‌ یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.