سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “بۆ ئابوورییەکی بەهێزتر ژێرخانێکی بەهێزترمان دەوێت، بۆیە پاڵپشتیی کەرتی تایبەت دەکەین”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/6/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە: ئەمڕۆ، بەردی بناغەی کارگەیەکی چیمەنتۆ و وێستگەیەکی کارەبامان بە گوژمەی 280 ملیۆن دۆلار بە هاوبەشی لەنێوان دابین و پاوەرچاینادا دانا، بەمەش نزیکەی 1000 هەلی کار دەڕەخسێنین.