وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه خولی ئه‌فسه‌ران له هه‌ردوو كۆلیژی سه‌ربازی زاخۆ و قه‌ڵاچوالان ده‌كرێته‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هاووڵاتییانی ئاسایی و پێشمه‌رگه ده‌توانن فۆڕم پڕ بكه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له خوله‌كه.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له بانگه‌وازێكدا ڕایگه‌یاند: بانگەوازێكی تایبەت رادەگەیەنین بۆ وەرگرتنی قوتابییان لە خولی نوێی ئەفسەران لە كۆلێژەكانی سەربازی 2ی زاخۆ و 3ی قەڵاچوالان، هەرکەسێک ئارەزوومەندە دەتوانێت فۆڕمی داواکاری پڕ بکاتەوە و بەپێی ئەو مەرج و ڕێنماییە پێویستانەی کە دیاریکراون
ڕاشیگه‌یاند: وەرگرتن له هه‌ردوو خولی كۆلیژه سه‌ربازییه‌كه بۆ هاووڵاتییان و پێشمەرگەیە، بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: داواکاری لە رۆژی 5ی تەمووزی 2023 وەردەگیرێت لە هەردوو کۆلێژی سەربازی زاخۆ و قەڵاچوالان و لە رۆژی 20ی تەمووزی 2023 کۆتایی دێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه فۆڕمی به‌شداریكردن له خوله‌كه له رۆژی 5ی تەمووز بڵاودەکرێتەوە.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتن له خوله به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-