سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ئاكپارتی: سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا كاریگه‌ری باشی ده‌بێت

عه‌بدولڕه‌حمان كورت ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئاكپارتی رایگه‌یاند، له‌ توركیا 25 تا 30 ملیۆن هاووڵاتی كورد هه‌یه‌ و سه‌یری رووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆیه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا گرنگه‌.

ئەو سەرکردەی ئاکپارتی باسی لەوه‌شكرده‌وه‌، كه‌ هه‌روه‌ك چۆن به به‌ره‌وپێشچوونی وڵاتانی‌ دراوسێی دیكه‌ دڵخۆش ده‌بین، به‌ به‌ره‌وپێشچوونی ئابووری هه‌رێمی كوردستانیش دڵخۆش ده‌بین، بۆیه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ رووی سیاسی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیی گرنگه‌ و ده‌بێته‌ پته‌وكردنی برایه‌تی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و تورك و به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی بازرگانی.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ك چۆن سه‌ردانی ئیلهام عه‌لیێڤ سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان بۆ توركیا به‌ نرخ و گرنگه‌، به‌مشێوه‌ش سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گرنگی خۆی هه‌یه‌.