بەرەبەیانی ئەمڕۆ 21-6-2023 ، دووەم حاجی لەشاری مەككەی پیرۆز كۆچی دواییكرد
كاروان ستونی،وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە رایگەیاند :حاجییەكە ناوی (ئەختەر ئەحمەد عەبدولكەریم)ەو لەدایك بووی 1955 خەڵكی هەڵەبجەی تازەیە، دوایی ئەوەی جەڵدەی مێشك لێیداوە نەشتەرگەری بۆ كراوە،بەڵام بەداخەوە ئەم بەیانییە كۆچی دواییكرد.
هەروەها گوتی: لیژنە كارگێڕییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە سەرقاڵی تەواو كردنی ڕێكارەكانن ،دوایی نوێژ لەسەركردنیشی، بەڕەزامەندی كەس وكاری كۆچكردوو، لەشاری مەككەی پیرۆز بەخاك دەسپێردرێت .
previous post
next post