وەزارەتی كارەبا: بە هۆی پڕۆژەی پێوەری زیرەکەوە نزیکەی %40 بەفیڕۆچوونی کارەبا کەم بووەتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 92%ـی پڕۆژەى پێوەرى زیرەک تەواو بووە و بەهۆیەوە بەفیڕۆچوونی کارەبا لە 40% بۆ 30% کەم بووەتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: 92%ـی پڕۆژەى پێوەرى زیرەک بۆ کۆنتڕۆڵکردن و بەئەلکترۆنیکردنى کارەبا تەواو بووە، بەهۆیەوە بەفیڕۆچوونی کارەبا لە 40% بۆ 30% کەم بووەتەوە.

ڕاشیگەیاند: تاوەکو ئێستا ملیۆنێک و 300 هەزار پێوەری زیرەک بەستراون و بە سەنتەرەوە لینک کراون، بەمهۆیەوە سووتانى محاویلەكانى دابەشكردنى كارەبا زۆر کەمی کردووە.

وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە خواست لەسەر کارەبا 4 هەزار و 541 مێگاواتە،  تواناى بەرهەمهێنان 4 هەزار و 300 بۆ 4 هەزار و 400 مێگاواتە، لە کاتێکدا ژێرخانى بەرهەمهێنانی کارەبا لە 7000 مێگاوات زیاترە، ئێستا بەهۆى پرۆسەکانی چاککردنەوەوە، 3500 مێگاوات بەرهەم دێت.

باسی لەوەش کردووە کە لە وەرزی هاویندا، خواست لەسەر کارەبا بۆ نزیکەی 6 هەزار مێگاوات بەرز دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لەلایەکی دیکەوە ئاماژەی بەوە داوە کە بەشى فرۆشتنى کارەبا دەبێتە سیستەمى پەنجەرە و کاروبارى هاووڵاتییان باشتر بەڕێوە دەچێت و بە هۆی سۆفتوێیر و پرۆگرامەکانی پێوەری زیرەکەوە، داتا و زانیارییەکانیان پارێزراوتر دەبن.