سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سعوودیه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی دیاریكرد

کەمێک پێش ئێستا؛ لە سعوودییە مانگ بینرا و ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری کرا.  

دوای ئەوەی دادگەی باڵای سعوودییە داوای كردبوو چاودێری ئاسمان بكرێ بۆ بینینی مانگ، لەئەنجامدا مانگ بینرا و دادگەی باڵای سعوودییە ڕایگەیاند: سبەی دووشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی زولحیجە دەبێت.

دادگەی باڵای سعوودییە ئاماژەی بەوەش داوە کە ڕۆژی چوارشەممە 28ـی 06ـی 2023 لە سعوودییە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

سەبارەت بە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە هەرێمی کوردستان، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: تەنیا سعوودییە دەتوانێت جەژنی قوربان دیاری بکات و هیچ وڵاتێکی دیکە دەسەڵاتی دیاریکردنی جەژنی قوربانی نییە.

ڕۆژی 10ـی زولحیجە بەپێی ڕۆژمێری کۆچی و دوای 10 ڕۆژی دیکە کە بەپێی ڕۆژمێری زایینی دەکاتە ڕۆژی چوارشەممە 28ـی 06ـی 2023 یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.