یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە بەشداریی 43 لاوی باشووری کوردستان، کە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، لەژێر درووشمی “سەرکردە لاوەکان بۆ ئاشتی”، لە وڵاتی ئوردن بەشداریی لە کەمپی نێودەوڵەتی لاوان دەکات.
ئامانجی بەشداریکردنەکە ئاراستەکردن و پێگەیاندنی لاوانی کوردستان و ناساندنی کەلتووری پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستان و مێژووی کوردە بە جیهانی دەرەوە.
ئامانجێکی دیکەی کەمپەکە ئامادەسازییە بۆ ئەنجامدانی کۆڕبەندی لاوانی ڕۆژهەڵات کە بڕیارە لە 12ی ئابی ئەمساڵ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
کەمپی نێودەوڵەتی لاوان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی لاوانی کلنا اردن و پەیمانگەی ئەمریکی بۆ ڕاهێنان و پێگەیاندن سازدەکرێت.
لەمیانی بەشداریکردنیی، لاوانی هەرێمی کوردستان چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ دامودەزگا حکومییەکانی وڵاتی ئوردن دەکات.