بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی رێنوێنی نوێی بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی (تای خوێنبەربوون) بڵاوکردەوە.
لە رێنوێنییەکەی تەندروستیی سلێمانی بۆ ئەو کەسانەی کە بەنیازن لە رۆژانی جەژن قوربانی بکەن هاتووە: “سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کە ڕێگە پێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەری سەرپەرشتی دەکات”.
دەقی رێنوێنییەکە:
بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێن بەربوون پێوستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێ بەجێ بکرێت.
1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناوئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون وپزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات.
2- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا وە کەوڵکردن وەیان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل وبەرگی خۆپارێزی وك ( دەستکێش ،جزمە ،سەدریەی پلاستیك ، ماسکی دەمووچاو ) پێویستە لەبەرکرێن.
3- نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.
4- بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ .
5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان ودانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت.
6- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت وەشتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.
7- پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە) ڕوونکراوە.
8- باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەل بوماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (٤ – ٨) پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت. بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نیەو سەلامەتە ونابێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون.
9- ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايەنەيكريت يان سەري نەبڕێت بو دوربوون لە نەخۆشى تاى خوين بەرببوون. ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، وە بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێروەکانی کەلەسەر ئاژەڵەکان دەژین وەبەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە.