سبەی یەکشەممە دەست دەکرێت بەدابەشکردنی مووچە

بڕی چوار سەد ملیار دینار لە ڕێگای بانكی ڕەشید و ڕافیدەینەوە گەیشتۆتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق و سبەی دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی پێنجشەممە 15-6-2023 رایگەیاند: لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕی چوار سەد ملیار دینار لە ڕێگای بانكی ڕەشید و ڕافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
ئاژماژەی بۆ ئەوەشكرد،ڕۆژی یەك شەممە 18-6-2023 بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت.