کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی تۆزێکی سووک. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی تۆزێکی سووک.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 38

سلێمانی: 37

دهۆک: 36

کەرکووک: 39

هەڵەبجە: 40

زاخۆ: 36

سۆران: 37

گەرمیان: 42