بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی گەیشتنی ئەو 400 ملیار دینارەیە کە بەغدا رەزامەندی لەسەر ناردنی داوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 14-06-2023، دەست ڕۆژنامەی ھەولێر کەوتوون، دوای ئەوەی ئەو 400 ملیار دینارەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەی لە داهاتی نێوخۆ بۆ مووچە دانراوە، وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات.