کارگەیەکی دروستکردنی پێداویستی پزیشکی لە شاری هەولێر داخرا

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان داخرانی کارگەیەکی دروستکردنی پێداویستی پزیشکی لە شاری هەولێر راگه‌یاند.
ئه‌مرۆ چوارشه‌م14ی6ی2023″ بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: به‌هاوكاری پۆلیسی هه‌ولێر سه‌ردانی کارگەیەکی دروستکردنی پێداویستی پزیشکی كرا، بە مەبەستی چاودێریکردن و دڵنیابوونەوە لە پابەند بوونیان بە گشت ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و کوالێتی کۆنتڕۆل، لە ئەنجامدا بە هۆکاری سەرپێچیکردن و کەمتەرخەمی لە مەرج و ڕێنماییەکانی کارگە شوێنەکە داخرا و سەرپێچیکار بەرەوڕووی سزای یاسایی کرایەوە