لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی زیاتر لە ١٣ ملیار دینار، بەردی بناغەی دوو پرۆژەی دروستکردنی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس و یوتێرنی مالتا لە شاری دهۆک دانران.
ڕۆژی سێشەممە، ١٣ى حوزەیرانی ٢٠٢٣، لەژێر چاودێریی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە ئامادەبوونی د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس و یوتێرنی مالتا لە شاری دهۆک دانران.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەوبارەوە دەڵێ: “ئەو پرۆژەیە بە گوژمەی زیاتر لە ١٣ ملیار دینار لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت. پرۆژەکە بۆ دهۆک و شارەکانی دیکەی کوردستانیش گرنگە و بە تەواوبوونی، شاری دهۆک لەڕووی خزمەتگوزاری و پێشکەوتنەوە دەچێتە قۆناغێکی ترەوە. پرۆژەی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاس و یوتێرنی مالتا دەبێتە هۆی ئاسانکاریی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی جەنجاڵی و کەمکردنەوەی ژمارەی ترافیکەکانی شاری دهۆک”.