چالاكوانێكی هەولێر ڕەخنەی توند لە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەگرێت و رایدەگەیەنێت كە ”جێی شەرمە“ ئەو كەسە خۆی بە نوێنەری هەولێر بە خەڵكی تر بناسێنێت.
هەرێمی كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی، لە خیانەتەكەی ئەمجارەی حزبەكەیدا، بەبێ رەچاوكردنی ئەوەی كە لەسەر پشكی هەولێر بووەتە پەرلەمانتار و خەڵكی هەولێریش جاشایەتی یەكێتی ڕەت دەكەنەوە، واژۆی لەسەر ئەو پیلانانە كرد كە بە ناوی هەمواری لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە لە دژی كوردستان دەگێڕدرا.
لە بەرامبەردا رێباز یوسف بیرێژهیی، بەرپرسی تۆڕی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ھەولێر، راگەیاند: ”شكۆ و جوامێریی هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، به كاڵفامێكی سیاسیی وه‌ك هه‌رێمی كه‌مال ئاغا بشكێت، ئه‌وه‌ی له ئه‌جێندای هه‌رێمی كه‌مال ئاغا و حزبهكهیدایە، بریتییه له شكاندنی شكۆی هه‌ولێر و خه‌ڵكی هه‌ولێر، بۆیه به‌توندی سەركۆنەی هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له به‌غدا دەكەین، كە ده‌ستی له‌گه‌ڵ شۆڤێنییه‌كان تێكه‌ڵ كردووه له دژی كوردستان و ده‌ویانه‌وێت قه‌واره‌ی كوردستان نه‌مێنێت، چونكە نه‌مانی قه‌واره‌ی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كه‌مال ئاغا و فراكسیۆنهكهیدایە و له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌ولێر و كوردستاندا نییه، ئێستا یه‌كێتی نه ئاراسته‌ی سیاسی و نە ئاراستەی فكریی دیاره، كۆمەڵێك كاڵفام به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.“
ئاماژەشی بەوە كرد: ”حزب كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌یه، ده‌بێ به‌یه‌كه‌وه بڕیار بده‌ن، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌یه ئه‌وه‌یه، كه چه‌ند كاڵفامێكی سیاسی بڕیار له ئایندهی ئه‌و حزبه ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت له دەڤەری سلێمانی، كه له په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكه‌ن و هه‌ندێكیان ده‌ستیان سووره به خوێنی هاوكارانی خۆیان و ده‌بێ راده‌ستی دادگا بكرێن. ئەوەی بە لای ئێمەوە گرنگە، جێی شەرمە هەرێمی كەمال ئاغا بە خۆی بڵێت نوێنەری هەولێر، چونكە هەولێرییەكان لەوە سەربەرزترن جاشی وەك هەرێمی كەمال ئاغا نوێنەریان بێت، ئەو ئه‌گه‌ر له خه‌می یاسا و چه‌سپاندنی یاسا و سه‌روه‌ریی یاسا و هه‌ولێردایه، با داوا له حزبه‌كه‌ی بكات ئه‌و كه‌سه‌ی له هه‌ولێر هاوكار جافی تیرۆر كرد راده‌ست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دڵیان ئارام ببێته‌وه، كه له‌ناو شاری خۆیان گرووپێك له سلێمانییه‌وه هاتن تیرۆریان كرد و خه‌ڵكی هه‌ولێر ئاشت بكه‌نه‌وه.“
رێباز بیرێژی گوتیشی: ”هه‌رێم كه‌مال ئاغا ده‌ستی له‌گه‌ڵ كه‌سانێك تێكه‌ڵ كردووه، كه ده‌ستیان سووره به كوشتنی رۆڵه‌ی ئه‌م شاره، من پێم وایه هه‌رێم و حزبهكەیشی نامۆن به‌م شاره، چونكە شاری هه‌ولێر ناسراوه به شكۆ و ئازایه‌تی و هه‌ڵویستی كوردایه‌تی، ئه‌وان نامۆن به رۆحییەتی هه‌ولێر و به‌رخودانی هه‌ولێرییه‌كان، بۆیه هه‌رێم كەمال ئاغا سیاسه‌تی گرووپێكی خۆفرۆش جێبه‌جێ ده‌كات، لێره‌وه رایده‌گه‌یەنم، ده‌بێ ئازادیخوازانی هه‌ولێر ریسوا و شه‌رمه‌زاری بكه‌ن، داواكاریم له هەر هه‌ولێرییه‌ك، له ژن و پیاو و خه‌ڵكی بهشهرەفی ئه‌م شاره، كەی هاتەوە هەولێر شەرمەزاری بكەن تاوەكوو هیچ كەسێكی دیكە زاتی ئەوە نەكاتەوە بە ناوی هەولێر پۆست وەربگرێ و ڕێی جاشایەتیش بگرێت.“
دووپاتیشی كردەوە: ”ئەم خیانەتەی یەكێتی ئەمجارە كردوویەتی، بە كۆتاییهاتنی خودی حزبەكە كۆتایی دێت، ئەمە به‌پێی راپرسییەكی نهێنییش كه خۆیان كردوویانه، كێرڤی جه‌ماوه‌رییان لە هه‌ولێر له ئاستی ترسناكدایه و له سلێمانییش به هه‌مان شێوه، كادیره‌كانی خۆشیان ده‌نگیان پێ ناده‌ن، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی هه‌رێمی كه‌مال ئاغا كادیره‌كانی یهكێتییشی له هه‌ولێر نیگه‌ران كردووه و ناتوانێت بێته‌وه ناو مه‌ڵبه‌ند، له‌به‌ر سه‌رشۆڕكردنی بۆ به‌غدا، كاتی خۆی ئه‌م پیاوه به فشاری به‌رهه‌م ساڵح له به‌غدا ده‌رچوو، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌كێتی چه‌له‌حانێ ده‌كه‌ن نه‌ك سیاسه‌ت، هه‌موو ئامانجیان بریتییه له به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆیان نه‌ك كوردستان، بازرگانییەكی زۆر ئابڕووبەرانە به نیشتمان دەكەن، بۆیه هه‌رێم كه‌مال ئاغا ده‌ترسێت ئه‌گه‌ر له قسه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ربچێت، هەر ئه‌فسه‌رێكی دژه‌تیرۆری خۆیان تیرۆری بكات.“