بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە: “تیمەکانمان لەگەڵ لێژنەی قایمقامێتی ناوەندی هەولێر توانییان دەست بگرن بەسەر 3960 كیلۆگرام نۆكی برژاوی ماوەبەسەرچوو كە لە كۆگایەكی هەولێردا هەڵگیرابوون و دەیانویست گونیەكانیان بگۆڕن و بەرواری تازەیان لەسەر بدەن”.
ئەوەش خراوەتە روو: “هەروەها شوێنكارەکە بەبێ ئەوەی مۆڵەتی كاركردنی هەبێت، ئەم كارەیان دەكرد، بەنیازبوون بەرهەمە ماوەبەسەرچووەكە بۆ جەژنی قوربان لە بازاڕەكانی شاری هەولێر ساخ بكەنەوە. توانیمان دەست بەسەر بەرهەمە ماوەبەسەرچووەكەدا بگیرێن”.
ئاماژە بەوەش کراوە: “لێرەوە سوپاسی تەواوی دانیشتوانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەكەین كە هەمیشە پشتیوانی سەرەكیمانن بۆ پێدانی زانیاری لەسەر هەر كارێكی نایاسایی