وەزارەتی پەروەردە لەسەر بڵاوبوونەوەی پرسیاری تاقیکردنەوەی خوێندکارێک روونکردنەوە دەدات

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوەدراوە، وێنەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی زمانی عەرەبی خوێندکارێکی دەرەکی (تمهیدی) لە ئامادەیی زرکا، بڵاوبووەتەوە و رێکاری یاسایی بەرانبەر گیراوەتەبەر.

راشیگەیاند، وێنەگرتنی پرسیارەکان لەنێو هۆڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان بەپێی رێنمایی رێگە پێنەدراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر سەرپێچیەک بکرێت لەو بارەیەوە پاش چەند خولەکێک لای ئەوان بەدیار دەکەوێت کە چ قوتابی خوێندکارێک بووە.