له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆ ( سێشه‌ممه 13ـی حوزه‌یرانی 2023)، له ژێر رۆشنایی فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، له كه‌مپی شاریای پارێزگای دهۆك، 87 خێزان گه‌ڕانه‌وه زێدی ره‌سه‌نی خۆیان له ده‌ڤه‌ری شنگال.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، دوای ئه‌نجامدانی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال له نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی کۆمیتەی ھاوبەشی گەڕانەوەی ئاواره‌کان بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان، ئه‌مڕۆ توانرا 87 خێزانی ئێزدی بگه‌ڕێنه‌وه شنگال، كه له رێگه‌ی كۆمیته‌ی ناوبراوه‌وه سه‌رجه‌م ئاسانكارییان بۆ كراوه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان، له ماوه‌ی دووساڵدا تونراوه 198 خێزان بگه‌ڕێندرینه‌وه زێدی خۆیان، كه هێشتا نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س وه‌ك ئاواره له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون و له كوردانی ره‌سه‌نی ئێزدی ده‌ڤه‌ری شنگالن.
ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان دووپاتیكرده‌وه، سەرجەم ئاسانکارییەکانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، بە ھەماھەنگی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM و به بەشداری دەزگای خێرخوازی بارزانی، حکومەتی خۆجێی پارێزگای دھۆک، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پارێزگای نەینەوا، نوێنەری حکومەتی خوجێی شنگال و دامەزراوە پەیوەندارەکانی دیكه ئه‌نجامدراوه.
رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر، له تشرینی یه‌كه‌می 2020 به‌ناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شارۆچكه‌ی شنگال واژۆكرا و له سێ میحوه‌ری سه‌ره‌كی ئیداری، ئه‌منی و ئاوه‌دانكردنه‌وه پێكهاتووه و بڕگه‌كانی بریتین له چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه نافه‌رمییه‌كان، پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له شنگال و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكهوتووان له‌خۆ ده‌گرێت.
قەزای شنگال یەکێکە لەو شوێنانەی کە تیرۆریستانی داعش لە سێی ئابی 2014هێرشیانکردە سەر ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکیان کوشت و هەندێکیش تا ئێستا بێسەروشوێنن و کەسوکارەکانیشیان لە ئێستادا لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆک ژیان بەسەر دەبەن و بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە و حەشدی شەعبی و نەبوونی ئاسایش و سەقامگیریی و خزمەتگوزاری لەناوچەکە، ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.