ئەمڕۆ سێشەممە 2023.6.13، لە دیوانی پارێزگا، بە سەرپەرشتی عەقید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆی پارێزگا و بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان، پاڵپشت بە ڕێنمایی ژمارە (6)ی ساڵی 2022ی داماڵینی چەكی جەنگی و ڕێكخستنی چەكی ئاگرین و بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت و قەدەغەكردنی شوێنەكانی فرۆشتنی چەك و داخستنیان، كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا.
لە كۆبوونەوەكە جەخت لەوەكرایەوە، تاكو 2023.7.22 هەر هاوڵاتییەك چەكی هەبێت و چەكەكەی تۆمارنەكرابێت یاخود مۆڵەتی هەڵگرتنی چەكی نەبێتن دەبێ چەكەكەی ڕادەست بكات، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەدەبێتەوە و چەكەكەشی دەستی بەسەردا دەگیرێت.