پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌م راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مرۆ سێشه‌م 13ی6ی2023″ ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەل کەمێک زیادبوونی خیرایی با .
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ دووشه‌م.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” سبه‌ی چوارشه‌م14ی6ی2023″ ناوچەکەمان نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەخۆوە دەبینێت ،ئاستى دابەزینى پلەکانى گەرما بەتایبەت بەرزترین پلەکانى گەرما لەسەنتەرى پارێزگاکان (3-4) پلە وە لە ناوچە شاخاوییەکان (4-6) پلە نزم دەبێتەوە ماوەى ئەم نزمبوونەوەیە چەند رۆژێک بەردەوامى دەبێت ، لەگەڵ نزبوونەوەى پلەکانى گەرما پێشبینى کەمبوونەوەى تۆز‌و خۆڵ هەیە .