رێبەر ئەحمەد لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆ بووەوە

به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نووسیوویه‌تی: “چاوپێكه‌وتنێكی به‌رهه‌مدار و دۆستانه‌ له‌ نێوان رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حکومەتی هه‌ریمی كوردستان و سێلێست وۆڵه‌نده‌ر یاریده‌ده‌ری سكرتێری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو”.

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێكشكاندنی داعش، گرنگی ڕێكه‌وتنی لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان و چاكسازییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوولا تاووتوی كرا”.

به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان ده‌شڵێت: “له‌ كۆبوونه‌وكه‌دا دانا ستڕاوڵ، یاریده‌ده‌ری جێگری سكرتێری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماده‌بوو”.