دوای سێ رۆژ کارەکانی کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا لە هەولێر کۆتاییهات و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتەکەش هەڵبژاێردرا.
ئەمڕۆ دووشەممە (12ـی حوزەیرانی 2023)، دوای سێ رۆژ لە دانیشتنی بەردەوام، 12ـەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا کۆتایی هات و 26 ئەندامی کۆمیتەیی ناوەندیی پارتەکە هەڵبژێردران.
هەروەها بەهۆی ئەوەی چوار ئەندامی کۆنگرە هەمان ژمارەی دەنگیان بەدەستهێناوە، بۆیە چاوەڕێدەکرێت تیروپشک ئەنجامبدرێت و یەکێکیان وەکو ئەندامی 27ـەمینی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا دیاری دەکرێت.
دوای تەواوبوونی کارەکانی کۆنگرەکەش، وابڕیارە بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ لە نزیکترین دەرفەتدا کۆمیتەی ناوەندیی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و سکرتێری گشتیی و مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرێن.
رۆژی شه‌ممه 10ی حوزەیرانی 2023 له شاری هه‌ولێر به به‌شداری سه‌رۆك بارزانی و به ئا‌ماده‌بوونی زیاتر له 220 ئه‌ندام دوازده‌یه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا ده‌ستیپێكرد.
سەرۆک بارزانی گوتارێکی پێشکەشکرد و سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی بۆ شاری هه‌ولێر كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و رایگه‌یاند، هیوادارم كۆنگره‌كه‌تان سه‌ركه‌وتوو بێت و له‌ئاستی داواكاری جه‌ماوەرەکەتان بێت. هه‌روه‌ها رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریای له شۆڕشه‌كانی ئه‌یلوول و گوڵان به‌رز نرخاند و پێزانینی بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانی له‌شكری رۆژ له‌شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش هه‌بوو كه به ده‌یان شه‌هیدیان پێشكه‌ش به نیشتمان كرد.
هەروەها سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست بارودۆخێك دروست بێت كه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی باب و باپیران و به یه‌كگرتوویی رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دییاته‌كان ببنه‌وه، هه‌روه‌ها داواشی كرد دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانیان زیاتر پته‌و بكه‌ن و گوتی، له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی سووریا له ساڵی 2011ـه‌وه به به‌رده‌وامی پشتیوانتان بووین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كڕیز و ته‌با و یه‌كڕه‌نگ بن و هه‌ر بڕیارێك پێتان باش بوو بیده‌ن.
پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا سنووری رێکخستنەکانی لە رۆژئاوای کوردستانە و لە (14ـی حوزەیرانی 1957) دامەزراوە و دوایین کۆنگرەی پارتەکەش لە نیسانی 2014 لە هەولێر ئەنجامدرا.
بەهۆی رەوشی ئەمنی رۆژئاوای کوردستانیشەوە، جارێکی دیکە کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا لە هەولێر بەڕێوەچوو.