پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌م راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی6ی2023″ ئاسمانی پارێزگاكان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له ناوچه شاخاوییه‌كانیش بۆ نیمچه هه‌ورده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆز و خۆڵێكی سووك.
راشگه‌یاندراوه” پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزترده‌بێته‌وه به 1 تا 2 پله‌ی سیلیزی له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” سبه‌ی سێشه‌م13ی6ی2023 ئاسمانی پارێزگاكان په‌ڵه هه‌ورده‌بێت له ناوچه شاخاوییه‌كانی بۆ نیمه‌چه هه‌ور ده‌گۆڕێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه به بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 37 پلەى سیلیزى
دهۆک : 37 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 26 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 39 پلەى سیلیزى
سۆران : 37 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 43 پلەى سیلیزى.