پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

12مین گۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونی 200 ئەندام، 12مین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا بەڕێوەدەچێت.

کارەکانی کۆنگرە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و 29 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێن و لەنێوان 29 ئەندامەکەشدا سکرتێرێک بۆ پارتەکەیان دیاریدەکەن.

پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا ( پەدەکەسە) یەکێکە لە گەورەترین پارتەکانی رۆژئاوای کوردستان  و لە ساڵی 1957 دامەزراوە.

بەهۆی رەوشی ئەمنی رۆژئاوای کوردستان، کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.