ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسى بودجه‌ى گشتيى عێراق تاوتوێ كران و رۆڵ و كاريگه‌ريى لايه‌نه سياسييه‌كان له پرۆسه‌ى سياسيى عێراقدا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس.
هاوکات، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگيى تێپه‌ڕاندنى بودجەی عێراق كرده‌وه، به شێوه‌يه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هه‌موو ناوچه و پێكهاته‌كانى عێراق و مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ره‌چاو بكات.
لە بەشێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له هه‌رێمى كوردستان گۆڕييهوه و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن خرانه روو، له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو رێكارێكى پێويست ده‌گيرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى له كاتێكى گونجاو‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
