کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق کە بڕیاربوو کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت، بۆ چەند کاتژمێرێك دواخرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان, کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بۆ کاتژمێر 8ـی ئێوارە دواخرا.

له‌ كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا هاتبوو، به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵانی دارایی 2023 و 2024 و 2025، دانیشتنی په‌رله‌مان كاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌ی پلاندانانی ستراتیژی به‌ڕێوه‌بچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمێر 8ـی ئێوارە دواخرا.

هاوپه‌یمانی بەڕێوەبردنی ده‌وڵه‌ت كه‌ كورد به‌شێكی گرنگی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌یه‌ له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقدا، دوێنێ بڕیاریانداوه‌ به‌شداری له‌ دانیشتنی په‌رله‌ماندا بكه‌ن و پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ په‌سه‌ند بكه‌ن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وە هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شه‌وی رابردوو له ‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیاندا بڕیاریانداوه‌ به‌شداری له‌ دانیشتنی په‌رله‌ماندا بكه‌ن و ده‌نگ به‌ 67 مادده‌كه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵ بده‌ن.

پێشتریش پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندبوو، ئەگەر ئەو گۆڕانکارییانەی لە ماددەکانی 13 و 14ـی پرۆژەیاسای بودجە کە لەلایەن لیژنەی دارایی