ئه‌گه‌ری ڕێژنه‌ باران بارینی كورت خایه‌ن هه‌یه‌

پێشبنییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 8ی6ی2023″ ئاسمانی پارێزگاكان به‌گشتی په‌ڵه‌ هه‌ور بۆ نیمچه‌ هه‌ورده‌بێت، و له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی وباكووری رۆژهه‌ڵاتیش ئه‌گه‌ری ڕێژنه‌ باران كورت خایه‌ن هه‌یه‌ .
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌” پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ چوارشه‌م”. 
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌” سبه‌ی هه‌ینی 9ی6ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان په‌ڵه‌ هه‌ورده‌بێت و له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى
دهۆک: 37 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 39 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  38 پلەى سیلیزى
سۆران:  34 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  45 پلەى سیلیزى.