چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

لە هەولێر سێ كەس بە چەقۆ كوژران

بەپێی زانیارییەكانی (ڕۆژنامەی ھەولێر )، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 7/6/2023، لە گەڕەكی (قەتەوی)ی هەولێر، ژن و مێردێك و منداڵەكەیان، كە كچێكی تەمەن 10 ساڵ بووە، بە چەقۆ كوژراون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، پۆلیسی هەولێر گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەكە و دەستی بە لێكۆڵێنەوە كردووە.