چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سەرۆک بارزانی لەسەر کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکووک لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە پەیوەندی دایە

محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە کوردستان24ی راگەیاند، سەرۆک مەسعود بارزانی، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرپرسانی باڵای عێراق لە پەیوەندی دایە لەسەر کێشەی زەوی و زاری گوندی تۆپزاوە و تڕکەڵان لە سنووری کەرکووک.

محەممەد کەمال گوتیشی: سەرۆک بارزانی داوای کردووە کۆتایی بە دەستێوەردانی سەربازی بهێنرێت لەسەر کێشەی زەوی و زاری کوردان لە ناوچە دابڕاوەکان.

بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ئاماژەی بەوەشدا، لەلایەن بەغداوە بەڵێنی ئەوە بە سەرۆک بارزانی دراوە، رێکارە سەربازییەکان رابگیرێن و هێز نەچێتە سەر تۆپزاوە و تڕکەڵان.

هەروەها بەڵێنی ئەوەش بە سەرۆک بارزانی دراوە کە بڕیاری دروستکردنی کۆمەڵگای نیشتەجێبوون لە ناوچەی تڕکەڵان بۆ ئەفسەرانی سوپای عێراق، رابگیرێت.