حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژە لەگوندەکان جێ بەجێ دەکات

بەرێوبەری رێگا وبانی ئاکرێ ئاشکرایکرد کە رەزامەندی بە گوژمەی زیاتر لەیەک ملیار دیناری دیکە دراوە بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک پڕۆژە لەگوندەکانی سنووری قەزای بەردەڕەش کە دروستکردنی رێگا وپردە بۆ گوندەکان.

موحسن میرانی، بەرێوبەری رێگا وبانی ئاکرێ،بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لەسنووری قەزای بەردەڕەش کۆمەڵێک پڕۆژەی دروستکردنی گوندەکان لە بواری جێ بەجێ کردن دانە، لەوانە گوندی قادسیە وکانی هەسپان و یەکمالەی نوێ وگوندی جوجەر و گوندی تۆپزاوە کە لەئێستادا کار لەدروستکردنی رێگای ئەو گوندانە دەکرێت ولە هەر رێگایەکیش پێویست بە نوژەنکردنەوە هەبیت نوژەن دەکرێتەوە، وەکو رێگای بەردەڕەش کەڵەک کە رێگایەکی ستراتیژییە وبەردەوام چاودێری دەکەین وتائێستا سێ جار نوژەنمان کردۆتەوە.
موحسن میرانی گوتیشی، رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکە بۆ گوندەکانی سنووری قەزای بەردەڕەش دراوە ئەویش بەگوژمەی زیاتر لەملیارێک دینار، ئەوانیش دروستکردنی رێگای گوندی دووسەرە ورێگای کۆمەڵگای بشیریان بۆ ناحیەی کەڵەک ودروستکردنی رێگای تربە سپی ودروستکردنی پردێک لە گوندی زمزمۆک و دروستکردنی پردێک لە کەورە سۆر ودروستکردنی دیوارێکی پاڵپشتی بۆ رێگای ناحیەی دارەتوو بۆ دووگوندان،بۆیە لەچەند رۆژی داهاتوو ئەوانەش جێ بەجێ دەکرێن.