فەرهاد تۆفیق، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان: لە عێراق ‌و جیهان بایەخ بە وتەكانی سەرۆك بارزانی دەدرێت

مەزهەر كەریم – سلێمانى

فەرهاد تۆفیق، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، دەڵێت: سەرۆك مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە، بەپێی ئاماری هەڵبژاردن، یەكەم پارتی كوردستان ‌و عێراقە، دەشڵێت: لە عێراق ‌و جیهان گرنگی بە وتەكانی سەرۆك بارزانی دەدرێت.

  • وەك پارتی سۆسیالیت دیموكراتی كوردستان ئامادەکاریتان کردووە بۆ هەڵبژاردن؟
  • هەمیشە وتومانە سیستەمی دیموكراسی و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا زۆر گرنگترە لە ئەنجامی هەڵبژاردن، ئێستاش ئامادەین بۆ هەڵبژاردن، باشترین كاری لایەنە سیاسیەكانی كوردستان هەڵبژاردنە لەكاتی خۆیدا پێویستیەكی هەنوكەی خەڵكی هەرێمی كوردستانە.
  • دواخستنی زیاتری هەڵبژاردن مەترسییە بۆسەر قەوارەی هەرێم؟
  • بارود‌وخی ناوخۆو دەرەوە و لێكنزیك بوونەوەی هێزە ناوچەكان لە بەرژوەندی هەرێمی كوردستاندا نییە چیتر هەڵبژاردن دوابخرێت، هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان چیتر لەگەڵ دەسەڵاتی كوردی لێكنەترازێن ئاشتەواكی تەواو بكرێت.
  • بە نەكردنی هەڵبژاردن گوشارەكانی حكوومەتی عێراق چی دەبن؟
  • كارەسات ئەوەیە حكوومەتی عێراق گوشار دەكات مەترسی لەسەر هەرێمەكەمان هەیە، درێژنەكردنەوەی ماوەی پەرلەمانی كوردستان بە نادەستوری دەزانێت، بەڵام ئێمە بێین ‌و بڵێین جارێك هەڵبژاردن ناكەین ئەمە خۆكوشتنە زۆر خراپە، بۆ هەڵبژاردن ئێستا بكرێت لە بەیانی باشترە.
  • هۆی بڕیارەکەی دادگای فیدرالی دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لەم کاتەدا چییە؟
  • ئەوان بە بەرنامە دێن‌ و وردە وردە سنوور بۆ ئێمە دادەنێن تا هەرێمی كوردستان بچوك بكەنەوە، لەم كاتەدا حكوومەتی هەرێم عێراق ڕێكکەوتون ئەوان لەوكاتەدا ئەم بابەتە زیندوو دەكەنەوە بۆئەوەی كێشە بۆ هەرێم دروست بكەن بۆیە باشترین چارەسەر بۆ ڕاگرتنی ئەم گوشارانە كردنی هەرڵبژاردنە لەكاتی خۆیدا.
  • گرنگی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن چی بوو ؟
  • كاراكرنەوەی پەرلەمان بابەتێكی گەڵێك زەروورو گرنگ بوو لای ئێمە تا بەزوترین كات كارەكانی بكات ‌و هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بكرێت چیتر دوانەخرێت، چونكە داوخستنی هەڵبژاردن لەبەرژوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستان ‌و هەرێم نییە.
  • چی بكرێت تا لەوە زیاتر نێوماڵی كورد پەرت نەبێت ‌و هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت؟
  • بەپێی ئاماری هەڵبژاردن پارتی دیموكراتی كوردستان یەكەم حیزبی هەرێمی كوردستان ‌و عێراقە سەرۆك بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ‌و دەستڕۆشتوترین كەسی هەرێمی كوردستانە لەسەر ئاستی عێراق ‌و جیهان گرنگی بەوتەكانی دەدرێت، بۆیە لەم سۆنگەیەوە داوا لەسەرۆك مەسعود بارزانی دەكەین لەسەر دەستی ئەو یەكڕیزیی پارتی ‌و یەكێتی ‌و لایەنەكانی دیكە بەهێز و باشتر بكرێت لەپێناوی بەرژوەندی گشتیی میللەتەكەمان.
  • هەندێك لایەن مەترسیەكانی سەر هەرێم نابینن ‌و بە کردەوە لەگەڵ هەڵبژاردندا نین بۆچی؟
  • لەبەر دوو هۆ، یەكەم لەبەرئەوەی دۆخی ناوخۆی ئەو حیزبە باش نییە دووەم ناتوانێت دەنگدەرەكانی ئاشت بكاتەوە دەنگی بدەنێ ئەمەش ترسی بۆ دروست كردوە نایەوێت بەشداربێت لە هەڵبژاردن.
  • ئێوە لەگەڵ یەك بازنەیین یا چوار بازنەیی بۆ هەڵبژاردنن ؟
  • ئێمە لە چوار بازنەیدا باجمان داوە، هەرێمی كوردستان ژمارەی یەك كورسی پەرلەمانی دەبێت هەژدە بۆ نۆزدە هەزار دەنگدەر بێت بەسە لە بەغدا پینج سەد دەنگدەر كورسیەكیان هێناوە بۆیە كە ئەمە جێبەجێ ناكرێت ئێمە زەرمانە بە چوار بازنەی لەگەڵیدا نین.