نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند: بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکان 13 وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لە شاری هەولێر داخران و سزاش دران.
ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆی 132 وێستگە کە لە 13ـی ئادار تا یەکی حوزەیران پشکنینیان بۆ کراوە، ئەم وێسگتانە سزا دراون:
-وێستگەی رۆڤە
-وێستگەی هاونیشتیمان
-وێستگەی رەوا 1
- وێستگەی رەوا 2
-وێستگەی کوردستان
-وێستگەی ئارام
-وێستگەی سیار
-وێستگەی هاوینە هەوار
-وێستگەی رێگای بەحرکە
-وێستگەی کانی
-وێستگەی رزگاری
-وێستگەی کەرکوك
-وێستگەی رۆژ