سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

لە سلێمانی بەھۆی شەڕە چەقۆ و دەمانچەوە 9 کەس بریندار بوون

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیاند، کاژێر 3:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوو گرووپ کە هەر گرووپە و خزم و کەسی یەکدی بوون، لەنێو شاری سلێمانی بووە بە شەڕیان و نۆ کەس لە هەردوولا برینداربوون.

بریندارەکان، وەک سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت، “شوێنی چەقۆ و گولـلەی دەمانچە بە جەستەیانەوەیە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.”

لەبارەی رێکارەکانیان بەرامبەر تۆمەتبارەکان، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتی، هێزەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و 18 کەسیان لە هەردوولا دەستگیرکردووە.