سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی قەشە فرانسیس جوبرائیل شێر ئاراستە دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بۆ کۆچی دوایی قەشە فرانسیس جوبرائیل شێر، سەرەخۆشی لە سەرۆکایەتی کەنیسەی کلدانی و مەتڕانی ئیبارشیەی هەولێر و خوشک و برا کریستیانەکانی شەقڵاوە دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (5ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانیم سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ” بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کلدانی شاری شەقڵاوە خوالێخۆشبوو قەشە فرانسیس جوبرائیل شێر-م پێگەیشت”.

لە پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە، “پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکایەتی کەنیسەی کلدانی و مەتڕانی ئیبارشیەی هەولێر و بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و ئاشنایانی و خوشک و برایانی کریستیانی شەقڵاوە دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشتی شادبکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت”.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کلدانی شاری شەقڵاوە خوالێخۆشبوو قەشە فرانسیس جوبرائیل شێر-م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکایەتی کەنیسەی کلدانی و مەتڕانی ئیبارشیەی هەولێر و بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و ئاشنایانی و خوشک و برایانی کریستیانی شەقڵاوە دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشتی شادبکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت. 

مەسرور بارزانی
 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان