ڕۆڵ و به‌شداری ئافره‌تان له‌شۆرشه‌كاندا

پەرێز قادر

ئافرەتان لەهەموو بارودۆخ و شۆڕشێکدا رۆڵی کاریگەر و بەهێزیان هەبووە تاوه‌کو بگه‌ن بەو ئامانجەی کەهەیانه‌ بۆ خاک ونەتەوەو ماف و ئازادی سەربەخۆی نیشتمان. ئافرەتان بەرگەی زەحمەتی زۆر و ناخۆشیان گرتووه‌، سەڕه‌رای ئەو هەموو ئەرکەی لەسەر شانیان بووه‌ له‌كاتی شۆرشه‌كاندا.

سەبارەت بە ڕۆڵ و کاری ئافرەت لەشۆرشه‌كاندا، بەڕێز کرمانج عزەت پێشمەرگەی شۆڕشی ٢٦ی گوڵان و بەرپرسی لقی ٢٦گوڵان ئاماژه‌ بۆ ده‌كات كه‌ ئافرەتان نەک لە شۆڕشی ٢٦ی گوڵان، بەڵکو لەهەموو شۆڕشەکانی ئازادی و رزگاری کوردستان ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە. گەر ئافرەت خۆی نەسەلماندبا کاری نەکردبا بەتەنیا بەهێزی پیاوان سەرنەدەکەوت، راستە پیاوان خۆیان بەختکرد و چەکیان هەڵگرت و لەشاخ بوونه‌ پێشمەرگه‌، بەڵام کاری ئافرەتان دوو بەرامبەر بوو لەکاری پیاوان. ئافرەتان لەشۆڕشەكان جیا لەئەرکی بەخێوکردن و بەڕێوەبەردن، خواردنیان بۆ پێشمەرگە ئامادەدەکرد، هەروەها کاری پزیشكیان دەکرد بە چارەسەرکردن و تیمارکردنی پێشمەرگه‌ و بە دروستکردنی دەرمانی سروشتی، جیا لە گواستنەوەی ماڵ و منداڵەکانیان بۆ شاخ و ئەشکەوتەکان لەترسی تۆپ و شەڕو پارێزگاریان له‌خۆیان و مناڵه‌كانیان ده‌كرد، و ئافرەتان کاتێک لەزێدی خۆیان بوون کاریان دەکرد و داهاتیان پەیدا دەکرد و دەیان دا بە هاوسەرو باوک کورەکانیان لەشاخ.
پێشمەرگەو بەرسی لقی ٢٦ گوڵان کرمانج عزەت هەر سەبارەت بە کاریگەری ئافرەت لەشۆرش ده‌ڵێت: ئافرەتان توانیان ببنە هێزێکی کاریگەر لەشۆڕش و شەردا تەحاموولی و بەرگەی کوشتن و سزادانیات دەگرت تاکو پێشمەرگە پارێزرابووبێت، جیا لەو هەموو بارە قورسەی هەیان بوو بەڵام ئەوان بەهەمان شێوەی پیاوان لەنێو گوندەکان و لەناو ماڵەکانیان لەشاخدا جەک هەڵبگرن شەر بکەن لەپێناو نیشتمان. یەکێک لە خەسڵەتەکانی ئافرەتی نێو شۆڕش پاراستنی دابونه‌ریت و بەها کۆمەڵاییەتیه‌کان بوو، دوور دەکەوتنەوە لە لاساییکردنەوه‌ بەهەمان رێچکەی دابونەریت و کۆمەڵایەتی خۆیان دەرۆیشتن. ئافرەتان تاکو ئیستاش لەشۆرش دان بۆ رزگاربوونی ته‌واوی کوردستان.
نارین عبدالقادر صالح ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی ئافره‌ت له‌شۆرشه‌كاندا ده‌ڵێت:
ڕۆڵی ئافرەتان لە بەشداری شۆڕش قورس و زەحمەت بوو کە لەهەموو بارودۆخی شەڕو ناخۆشی و زیندان و کۆمەڵکوژی و زیندەبەچاڵکردن دابووە، وا گۆڕستانی بە کۆمەڵی (تۆبزاوە و نوگرەسەلمان)دەسەلمێنێت زۆربەی ئافرەت و منداڵەکان بوونە کە داوای سەربەخۆی ڕزگاریکردووە، کاتێک شەڕو ناخۆشی لە شاخدا هه‌بووایه‌، ئه‌وا هاوسەرو کچ و خوشك و دایکی پێشمەرگەکان زەخمەتیان دەدیت و دەبران بۆ زیندان.
نارین عبدالقادر، باس لە دەستکەوت و مافەکانی ئافرەتان لە شۆڕشەکانی ٢٦ گوڵان ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ دەتوانین بەشداربوونی ئافرەتی کورد لە شۆڕش و بزافی ڕزگاریی کورد لە دوو ئاستدا بکەین یه‌كه‌م: ڕاستەوخۆ لەدوای دامەزراندنی پارتیمان لەساڵی ١٩٤٦ کچان و ئافرەتان چونەتە شۆڕش و ڕێکخستنەکانی پارتیمان و هەر لە سەرەتادا دەرگای ئەرینی بەرامبەر بە بەشداری کردنی ئافرەت کراوەبووه‌، هه‌ربۆیە باوکی ڕۆحی نەتەوەی کورد مەلا مستەفای بارزانی ١٩٥٢ ڕێکخراوی ئافرەتانی دامەزراند بۆ کۆکردنەوەی ڕیکخستن و چالاکی کۆمەڵایەتی ڕۆشنبیری بۆ نەو ئافرەتانەی بەشداری لە خەباتی سیاسی دەکەن. دوای ساڵی ١٩٥٨ ژمارەیه‌كی زۆر له‌ ئافرەتانی هۆشیار و چاونەترس هاتنە ڕیزی نەو ڕێکخراوە.
دووه‌م: ئاستی ناڕاستەوخۆ، هەر لەکاتی شەڕدا پێشمەرگەو کادیری حزب چیان بەسەرهاتبا ئافرەتانیش هەمان چارەنووس بوون یان لەکاتی تۆپ و تێکدان و شەڕ و ئاواری ئافرەت یەکەم کەس دەبوو توشی هەڵاتن و ئاوارەی شەڕ دەبوون، بۆیەش شۆڕش هۆشیاری و کۆمەڵایەتی بەناو خەڵکدا بڵاوده‌کردەوە.
بەندی خالید بەرپرسی ئەنجومەنی گوڵان سەبارەت بەپرسی بەشداری ئافرەتان لەسیاسەت و شۆڕشەکانداو ئەرک و مافیان ده‌ڵێت: ئەمڕۆ بزووتنەوەی ئافرەتان لە گەشەکردندایە کە خەبات بۆ یەکسانی و مافی ئافرەتان و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی دەکات، ئافرەتان دەنگیان بەرزکردۆتەوە بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک بۆ پرسە جۆراوجۆرەکان ڕابکێشن و دەستپێشخەری گۆڕانکاری بکەن لێرەدا چەند پێشکەوتنێک و بەدیهێنانێکی سەرەکی پەیوەست بە مافەکانی ئافرەتان لەم دواییانەدا دەخەینەڕوو: ئافرەتان لە پۆستە سەرکردایەتییەکان، ئافرەتان زیاتر خەبات دەکەن بۆ نوێنەرایەتی خۆیان لە پۆستەکانی سەرکردایەتی لە سیاسەت و بازرگانی و زانست و بوارەکانی تردا لە تیمە سەرکردایەتییە جۆراوجۆرەکان دەتوانن بەشداری بکەن لە بڕیاردانی باشتر و کۆمەڵگایەکی دادپەروەرتر پێشکەوتن. لەسەر یەکسانی جێندەری، لە بواری یاسا و سیاسەت بۆ نمونە نەهێشتنی جیاوازی موچەی جێندەر و پاڵپشتیکردنی ئافرەتان لەو پیشەسازیانەی پیاوان زاڵن نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و دەرفەتی ئابوری ئەم پێشکەوتن و پێشهاتانە ئەوە دەردەخەن کە ئافرەتانی ئەمڕۆ تادێت زیاتر قسە دەکەن بۆ ئەوەی لە پێناو مافەکانیدا بوەستن و گۆڕانکاری بهێنە ئاراوە بەڵام زۆر شت ماوە بۆ بەدیهێنانی یەکسانی تەواو دەرفەتی یەکسان بۆ ئافرەتان لە سەرانسەری جیهان.