مامۆستایه‌كی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و قوتابیه‌كانی، له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیادا پلەی دووەمیان به‌ده‌ستهێنا

ئیمان عبدالخالق – هێلین میدیا

دکتۆرە ماردین عه‌بدوڵڵا ئەنوەر، بەرێوه‌بەری سەنتەری ئای تی وئامار لە زانکۆی سەڵاحەدین، هەروەها بەرپرسی ئەکادیمیای هواوی زانکۆی سەڵاحەدین و مامۆستا لە کۆلێژی ئەندازیاری، وه‌ك راهێنەری توانی لەسەرئاستی وڵاتانی رۆژهەڵات پلەی دووەم بەدەست بهێنێت لە بواری تەکنە لۆژیا، له‌م دیمانه‌یه‌دا باس له‌هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركه‌وتنیان ده‌كات.

دكتۆره‌ ماردین ده‌لێت: لە ساڵی١٩٩٥ لەکۆلێژی زانست بەشی کۆمپوتەر وەرگیرام، هەمیشە باوکم خوازیاری ئەوە بوو سەرکەوتووبم لە بەشەکەم. لە ساڵی٢٠٠٠ لەزانکۆی سەڵاحەدین دامەزرام و بووم بە موعید، و دواتر دەستم بە وانەتنەوە كرد. ماستەر و دکتۆرام لەم بواره‌ بەدەستهێنا ئێستاش بەردەوامم لە وەرگرتنی کۆرس و ئاگاداری بازاری کار و بەرنامەی نوێ.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بەردەوام پاڵپشتی قوتابی دەکەم کە تەنها پشت بە بروانامە نەبەستن، بەڵکو هەوڵ بدەن و توانای خۆیان دەرخەن کۆرس ببینین لەو بوارەی حەزی پێدەکەن. پێش ئەوەی سەفەری چین بکەین قۆناغێکی دیکە هەبوو لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەشێوەی دوەلی لەسەر ئاستی عێراق پێشبرکێیەک کرا شەش قوتابی دەرچوون لەم شەش قوتابیە سێ بۆ چواری کورد بوون، ئەم پێشبرکێە یەکەمجار بوو ئەنجامدرا قوتابیەکی خۆم پلەی دووەمی بەدەست هێنا. لە ٢٥ی مانگی ئایار سەفەری وڵاتی چین- مانکرد بۆ ئەو پێشبرکێە گرنگەی لەسەر ئاستی ٣٩ وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەنجامدرا ئەم پێشبرکێیە بۆماوەی شەش رۆژ بوو من تاکە راهێنەری ئافرەت بووم لەم گەشتە مەراسیمەکە لە٢٧ ئایار مەراسیمێکی شایستە ئەنجام درا لەم پێشبرکێیە قوتابی تیمەکەی من سێ راهێنانیان ئەنجام دا وەک( سایبەر سیکویریتی، تۆڕەکانی کۆمپیوتەر و تۆڕەکانی وایەرلێس) هەر کۆمپانیایەکی پەیوەندی کۆرەک و ئاسیا و زین پێویستە بەم سێ بوارەیە کار دەکات هێڵی پەیوەندی و تۆری ئینتەرنێت کارێکی قورسە لە نێت ۆرکی کۆمپیوتەر کەسی زیرەکی دەوێ لەم پێشبرکێیە کەسی زیرەک دەستنیشان دەکرێت بۆ ئەو پێشبرکێیە دەبێت شتی قورس چارەسەر بکەن.
پێشبرکێیەکە لەماوەی٨ کاتژمێر بوو دەبێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن وە کێشەی قورسن ئێمە وەک مامۆستا بەردەوام پاڵپشتی قوتابی دەکەین بۆ ئەو بوارە لە پێشبرکێ قوتابی زیرەک دەردەکەوێ،من لەساڵی ٢٠١٩دەستم پێکردووە کار لەسەر قوتابی زیرەک دەکەم،من سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین دەکەم بۆ ئەوەی ئەو دوو رێگایەی بۆ منیان کردەوە هەردووبەشی سۆفت وێر و بەشی کۆمپیوتەر لە کۆلێژی زانستی، بۆ ئەم بوارە تەکنەلۆجیا بەردەوام لەگەڵ قوتابیەکان بووم بە وانە بە پاڵپشتی بە رێنیشاندان بۆ ئەوەی چۆن دەست پێ بکەن، پێیان بلێین تۆ چیت دەوێ بۆ ئەوەی توانای خۆیان بزانن. دوای ئەوەی قوتابیەکان لە عێراق سەرکەوتوو بوون، هەنگاوی دووەم ئەوە بوو كه‌ بەشداری پێشبرکێی رۆژهەڵاتی ناوەراست بكه‌ن.
به‌راستی قسەکردن لەگەڵ قوتابی کەم نیە، وەڵامدانەوەی قوتابی کەم نیە، سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات کەم نیە. لەمساڵدا چوار جار سەفەرمانکردووه‌ بۆ (بغداد-عومان- دوبەی – چین) لەم سەفەرانه‌دا هەریەک بۆ ماوەی سێ بۆ چوار رۆژ بووە، پاڵپشتی خێزانەکەم وای لێکردبووم کێشەی سەفەرم نەبێت لەگەڵ قوتابیەکان بم ئەوە پاڵپشتیەکی گرینگ بوو بۆ من. بۆیه‌ پەیامی من بۆ کچ و ئافرەتانی کوردستان ئەوەیە بەردەوام هەوڵ بدەن زیرەکی خۆیان دەربخەن هیچ نەبێتە رێگر لە بەردەمیان.