دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن پێشانگایەکی بۆ کارەکانی (سەعادەت خانمی بارزانی) کردەوە

دوێنێ بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی ئیڤێنت و پیشانگایەكی پۆرترێتی بۆ خاتوونی دەستڕەنگین (سەعادەت خانمی بارزانی) بەڕێوەچوو. كە بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر لەژێر ناوی (سەفەری ژیان) كردییەوە و تیایدا چەندین پۆرترێت و تابلۆی لە خەباتی خەباتكارانی رێی سەربەخۆیی و ئەو فەرهەنگ و كولتوورە دەوڵەمەندەوە نمایش كرد، كە كورد لە رێی تێكۆشان و قوربانیداندا بەخشیویەتی. پۆرترێەکانی هونەرمەند نیشانەی ئاگایی و وشیاریی خاتوو سەعادەت بوون و هیوای ئەوەی لێ دەكرێ كار و بەرهەم و بیرۆكەی دیكەی ناوازە پێشكەش بكات.