کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ یەك شەممە   4– 6 – 2023  
كەش/ ئاسمانی بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە كەشدا لە هەندێ ناوچە .
خێرای با / لەسنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك و كەركووك كەمێك زیاد دەكات  بۆ سەرووی 20كم /ك.
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە.
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  – 10) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دوو شەممە   5– 6- 2023  
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی,لە گەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بە (2-3)پلە  .
خێرای با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10 – 15 ) كم/ك  .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  – 10 ) كم  دەبێت .  
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی   :34 پلەی سیلیزی
دهۆك      :32 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  34 پلەی سیلیزی
سۆران :  33 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  40 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی      4 –  06 –  2023