کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشبینیه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی راگه‌یاند.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 3ی6ی2023،  ئاسمانى هەرێم بە گشتى لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت،پلەکانی گەرماش به رز دەبێتەوە به ( 2- 4) پله لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی یه‌كشه‌ممه‌4یی6ی2023، ئاسمان لەنێوان سامال و پەڵە هەور ده بێت، پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبێتەوە بەڕێژەى ( 1 – 3 ) پلە  لە تۆمارەکانى ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی:34 پلەى سیلیزى
دهۆک: 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک:41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 35 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 25 پلەى سیلیزى
زاخۆ :37 پلەى سیلیزى
سۆران :34 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  44 پلەى سیلیزى.