وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان شوێن و هۆڵی تاقیكردنهوهكانی پۆلی ١٢ی ئامادهیی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا قوتابییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت:” ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی قۆناغى ١٢ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بزانن.
وەزارەتەکە داوا لە قوتابییان دەکات کە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە رۆژی(٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣) کاتژمێر (۷:٣٠)ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم. https://tinyurl.com/Exam-Hall
