دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

نێچیرڤان بارزانی پەیوەندیی تەلەفۆنی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی تەلەفۆنی بە سەرۆک کۆماری تورکیاوە دەکات و پیرۆزبایی ئاراستە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، لەبەرامبەردا سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکی هەرێمی بۆ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى بانگهێشت کرد.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31ـی 05ـی 2023 له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى كۆمارى توركيا.

نێچيرڤان بازرانى هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ئه‌ردۆغان و گه‌ل و حكوومه‌تى توركيا خواست و ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ ئه‌ردۆغان وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و دووپاتكردنه‌وه‌ى خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به ‌فه‌رمى نێچيرڤان بارزانى ‌بۆ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بانگهێشت كرد.

تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى گفتوگۆى هه‌ردوولا بوو