سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی د. بێوار خنسی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ناوبراو شاره‌زایه‌كی كارامه و مرۆڤێكی دڵسۆز و خه‌مخۆری كار و ئه‌ركه‌كه‌ی بوو.
مه‌سرور بارزانی له په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، د. بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان ماڵئاوایی کرد”.
راشیگه‌یاند “د. بێوار شارەزایەکی زۆر کارامە و لێهاتووی بوارەکەی بوو، نووسەر و توێژەرێکی ناسراو و خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی بە نرخ بوو لە بواری وزە و نەوتدا و نموونەی مرۆڤێکی دڵسۆز و خەمخۆر بوو لە کار و ئەرکەکانیدا”.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا “بەم بۆنە خەمگینەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کارە بەڕێزەکەی و گشت هاوکاران و دۆست و ئاشنایانی دەکەم، خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموومان ببەخشێت