پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌م راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م31ی5ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، ئەگەرى دروست بوونى کەشێکى ناجێگیر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە لە کاتەکانى نیوەڕۆ، لە ماوەیەکى کورتخایەنيش کۆتايى دێت . ئاسمانى سەنتەرى پارێزگاکان لە پەڵە هەورەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت .
راشگه‌یاندراوه، پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ هەندێ ناوچە کەمێک بەرزدەبێتەوە .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات” سبه‌ی پێنجشه‌م 1ی6ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ و پەڵە هەور هەندێ ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 36 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 37 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 35 پلەى سیلیزى
سۆران: 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى.