وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر گواستنەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆل کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “ئەمرۆ سێشەممە، 30ی ئایاری 2023، فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە ئیلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد”.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لەو دیدارەدا پەیوەندیە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێکراون، ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر گواستنەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆل کردووە بۆ کەمپێکی تایبەت لە عێراق.
جەخت لەوەکراوەتەوە، “هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر کۆبوونەوەی داهاتووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد کە بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە سعوودیە بەڕێوەدەچێت”.